کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢دا، ئاماری روودای هاتوچۆ لە پارێزگای کوردستان ٢٣% زیادی کردووە

16:16 - 9 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: خەسار و زیانەکانی رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگای کوردستان، لە ٦ مانگی یەکەمی ١٣٩٢ی هەتاویدا بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو، ٢٣% زیادی کردووە.


بەپێی ئاماری پزیشکی یاسایی پارێزگای کوردستان، لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا ٣٠٤ هاووڵاتی بەهۆی رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای کوردستاندا گیانیان لەدەست داوە.
بەرپرسی ئیدارەی پۆلیسی پارێزگای کوردستان، بەبێ ئاماژەدان بە بارودۆخی رێگاوبانەکان و پێویستیی نۆژەنکردنەوەیان، سزای نەختیی شۆفیرەکان، بە هۆکاری کەم بوونەوەی رێژەی رووداوەکانی هاتوچۆ دەزانێت.
لە ساڵێکدا زیاتر لە ٨٠٠ هەزار رووداوی هاتوچۆ لە ئێراندا روو دەدات کە ئەمەش ئەو وڵاتەی بردووەتە ریزی مەرگبارترین وڵاتانی جیهان لە رووداوەکانی هاتوچۆدا.
رووداوی هاتوچۆ نۆهەمین هۆکاری مردن لە ئاستی جیهاندا دێتە ئەژمار، بەڵام لە ئێراندا رووداوی هاتوچۆ دووهەمین هۆکاری گیان لەدەست دانە.
لە هەر ١٩ خولەکدا یەک کەس لە جادەکانی ئێراندا دەمرێت و لە دوو خولەکیشدا هەواڵی برینداریی کەسێک بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە بڵاو دەبێتەوە.