کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی چوار مانگدا/ رووداوی هاتوچۆ لە کوردستان گیانی ١٥٣ هاووڵاتیی ستاندووە

23:37 - 9 خەرمانان 2713

کوردستان میدیا: لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، ١٥٣ هاووڵاتی بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای کوردستان گیانیان لە دەست داوە.
بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای کوردستان، وتی: لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ١٥٣ هاووڵاتی بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە کەلە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو (چوار مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩١) لەسەدا ٢٤.٤ زیاد بوونی بە خۆوە بینیوە.
لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩١ی هەتاویدا ١٢٣ هاووڵاتی، بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای کوردستان گیانیان لەدەست داوە.
لەو ١٥٣ هاووڵاتییە کەلە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی گیانیان لەدەست داوە، ١١٠ هاووڵاتییان لە رەگەزی پیاو و ٤٣ کەسیشیان لە رەگەزی ژن بوون.
لەو ماوەیە واتە لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ٢ هەزار و ٣٠ کەس بەهۆی رووداوەی هاتوچووەوە بریندار بوون و سەردانی ناوەندەکانی پزیشکی یاسایی‌یان لە پارێزگای کوردستان کردووە.
رێژەی بریندار بوونی هاووڵاتییان لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لەهەمبەر چوار مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، لەسەدا ١١.٥ زیاد بوونی بەخۆوە بینیوە.
لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی یەک هەزار و ٨٢٠ هاووڵاتی بەهۆی رووداوی هاتوچۆ، بریندا بوون.