![](/weney-mallperr/1697.jpg)
کوردستان میدیا: دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی کاری کۆماری ئیسلامی دەریخستووە کە بەپێچەوانەی ئامارە فەرمییەکانی ڕێژیم، لانیکەم ٦ میلیۆن کەس لە ئێراندا بێکارن و نرخی بێکاریی دەرچوانی زانکۆش ٢٣٠% زیادی کردووە.
وەزارەتی کار و خۆشبژێویی کۆمەڵایەتی، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاشکرای کردووە کە؛ لە ماوەی ١٠ ساڵدا ڕێژەی بێکارانی وڵات زۆر زیادی کردووە، بەچەشنێک کە لە ٣٣ میلیۆن و ٤٦٩ هەزار کەس لە ساڵی ٨٤ەوە، گەیشتۆتە ٤٠ میلیۆن و ١٩٨ هەزار کەس.
لە بەشێک لەم ڕاپۆرتەدا باس لە حەشیمەتی دەرچووانی زانکۆ کراوە کە هەر لەم بڕگە زەمانییەدا، لە ٢ میلیۆن و ٦٤٤ هەزار کەسەوە بۆ ٦ میلیۆن و ٤٧٣ هەزار کەس زیادی کردووە.
زۆرترین نرخی بێکاری بەپێی پارێزگاکانی ئێران، وەبەر پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، لوڕستان و چوارمەحاڵ و بەختیاری و سنە دەکەوێت، بەچەشنێک کە لە هەر ١٠ لاوی کورد ٦ کەسیان بێکارن.
ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە حەسەن ڕووحانی بەڵێنی داوە نرخی بێکاری لە ساڵی داهاتوودا بگەیێنێتە خوار ١٠%، بەڵام سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیس وتوویەتی؛ هێنانەدی وەها بەڵێنێک پێویستی بە گەشەی ئابووریی ٨% هەیە، کەواتە وەها بەڵێنێک وەڕاست ناگەڕێ.