کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی نوروێژ رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز بەڕێوەچوو

16:59 - 4 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە شاری رۆمەریکە\'\'ی وڵاتی نوروێژ بە بەشداریی ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، کۆمیتەی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نوروێژ و کۆمەڵەی کولتووریی کورد بە شێوەیەکی هاوبەش بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی کوردی، شەوئاهەنگێکیان بە بەشداریی کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بەڕێوەبرد.
سەرەتای ئەو شەوئاهەنگە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوان لە رۆمەریکە و کۆمیتەی گشتیی کۆمەڵەی کولتووریی کوردی لە نوروێژ لەلایەن \'\'عەبباس نامی\'\' ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی گشتیی کۆمەڵەی کولتوورییەوە پێشکەش کرا و دواتر ئەو پەیامە بە زمانی نوروێژی لەلایەن \'\'رۆحگەرد ئیسماعیلی\'\'یەوە خوێندرایەوە.
لەو شەوئاهەنگەدا \'\'مورتین یه‌لسن\'\' نوێنه‌ری رێکخراوی فریویلی هێت له نوروێژ بەشداریی کردبوو.
بەم بۆنەوە کۆمەڵێک پەیام لەلایەن رێکخراو و کەسایەتییەکانەوە نێردرابوو کە لەلایەن نوێنەرانی بەشداری ئەو رێوڕەسمە خوێندرانەوە:
ــ په‌یامی \'\'ئوله یاکووب\'\' شارەداری شێسمۆ

ــ په‌یامی رێکخراوی کولتووریی پاکستانییه‌کان له شێسمۆ

ــ په‌یامی رێکخراوی کولتووریی کۆنگۆ له نوروێژ
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا \'\'سروودی نەورۆز\'\' لەلایەن کۆڕی سروودی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانەوە خوێندرا.
لە نێواخنی ئەو شەئاهەنگەدا کۆمەڵێک بەرنامەی فولکلۆریی تایبەت بە نەورۆز و مێژووی کوردەواری نمایش کرا.
رێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران و گۆرانیی هونەرمەندان \'\'هێرش هەورامی و زیوار\'\'، کۆتایی پێهات.