![](/weney-mallperr/8365.jpg)
کوردستان میدیا: بەپێی وتەی یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیسی رێژیم نرخی بێکاری لە پارێزگای سـنە دوو قات لە نێونجی بێکاری ئێران زیاترە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و پشت بەستن بەدوایین وتەکانی نوێنەری پارێزگای سـنە لە مەجلیسی رێژیمی ئێران، بێکاری لە پارێزگای سـنە بۆتە قەیرانێکی چارەسەر نەکراو.
یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیسی رێژیم، نرخی بێکاریی لە پارێزگای سـنە ٢٥% راگەیاندووە، ئەمە کاتێک دایە کە ناوەندی ئاماری ئێران نرخی بێکاریی لەو پارێزگایە ١٦.١% راگەیاندبوو.
پارێزگای سنه بە نرخی ١٦.١%ی ناوەندی ئاماری ئێران، سێهەمین پارێزگای بێکاری ئێرانە.
بەپێی راپۆرتەکان هەنووکە زیاتر لە ١٥٠ هەزار هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای سـنە بێکارن و رەوتی بێکاری لەو پارێزگایە بەهۆی داخستنی کارخانە و کارگەکانی بەرهەمهێنان و دەرکردنی کرێکاران لەسەر کارەکانیان، درێژەی هەیە.
لەو پێوەندییەدا پێشتر ماڵپەڕی ئیسنا لە زاری بەرپرسی گشتیی ئیدارەی تەعاوون، کار و رفاهی کۆمەڵایەتییەوە بڵاوی کردبووەوە، زیاتر لە ١١٧ هەزار کەس لە پارێزگای ئورمیەدا بێکارن.