کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە چەندین شاری کوردستانی ڕۆژهەڵات ٢٦ی سەرماوەزیان بەرز ڕاگرت

17:19 - 24 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستاندا لە چەندین شار و گوندی کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئەو ڕۆژە مێژوییەیان بەرز نرخاند.

پیرانشار

قارەمانانی دێموکرات لە شاری پیرانشار، شەوی ۲۲ لە سەر ۲۳ی سەرماوەز له گوندەکانی: هەنگەوێ، شختان، بازرگان، باستام بەگ، کونە کێچ، قەڵات، شارستێن، حوجران، خرێ ئاغەڵان ،هەر دوو باوەلە، قەبری حوسێن، شیوەمێرە، کانی شینکە، گەسگەسکی مەنگووڕ، قوادبەگیان، ترکەش، کەوپەر، ئاوخواردە، بێکۆس، گرد شەیتان، کانی ئەشکەوت، بادیناوەی مەنگووڕ و پیران، گرد ڕەحمەت، چیانە، کارخانەی قەند، بندڕێ، کەڵەکین، پەسوێ و گردکشانە و هەروەها لەنێو شار لە شەقامەکانی: خومەینی، کاسەکەران، کەمەربەندیی کۆنەخانێ، ۲٤میتری، ۱٦میتری، ۳۲میتری، مەنگووڕ، پیران، دوکتور قاسملوو، دۆنەخۆر، کانی جو، مەلا ڕەزا، ئیسارگەران و لە گەڕەکانی فەرهەنگیانی ۱و ۲و۳. ، نوقتەی A وBو C، شەهرەک سەنعەتی. مزگەوتەکانی چواریاری نەبی، دۆنەخۆر، مەلا شەفیع، قودس، جامعەی قەدیم و جەدید، ئیمام خەلیل، عایشە، حەزرەتی عوسمان، حەزرەتی ئیسماعیل، قوتابخانەکانی شەوانەڕۆژیی کچان، کەوسەر، سدوقی، ئایەتوڵڵا کاشانی، تاڵەقانی، مامۆستا هەژار، کار و دانش، حیجاب و لە کۆڵانەکانی شەبنەم لە یەک تا ۲۳، باران ، قەڵەم، قەدەم، قدو، تەوحید، نەستەرەن، تەندیس، ژالە، یاران ، کوردستان، کەوسەر، یارانی یەک تا ۸، کامل، کازیوە، کارزان و زۆربەی کۆڵانەکانی نێو شار و هەروەها کەلانەتەریی ۱۱و۱۲، ئاگاهی، ئیتلاعاتی سیاسی و هەنگی مەرزی زیاتر لە ۳۲٠٠ تراکت و ۱۷٠٠سی دی تایبەت بە ۲٦ی سەرماوەز بڵاو کراونەتەوە.

هەروەها ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی بەری مێرگان بە بۆنەی ٢٦ی‌ سەرماوەز دەستیان دایە چالاکی تەبلیغی و لەو شوێنە کە شەهید ڕەحیم گەرگولیی ڵێ شەهید بووە، پۆستێرێکی تایبەتیان بە نیشانەی چەکی دەستی شەهید ڕەحیم ناکەوێتە سەر زەوی لە چەند شوێن هەڵواسی بوو.

مەریوان

شۆڕەسوارانی دێموکرات لە شاری مەریوان لە گوندی نێ بۆ پێشوازی له ٢٦ی سەرماوەز، شەوی ۲۱ لە سەر ۲۲ی سەرماوەز ئاڵایەکی گەوره‌ی کوردستان هەڵکرا و هەروەها سەرلەبەیانییش تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات چەندین تەقەی شادییان کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای تەلەفوونەوە هەڕەشەی لە خەڵک کردبوو.

نەغەدە

قارەمانانی دێموکرات لە شاری نەغەدە بە بۆنەی ساڵڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی ئاڵیاوێ چالاکی تەبلیغیان بەڕێوە برد و به دروشمی وەک سڵاو لە ۳ ڕێبەری شەهید قازی، قاسملوو و شەرەفکندی، سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان، سڵاو لە بنەماڵەی شەهیدان، سڵاو لە زیندانی سیاسی و خۆڕاگر و کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سڵاو لە ۲٦ی سەرماوەز ڕێزیان لە ڕۆژی پێشمەرگە گرت.

کامیاران

تێکۆشەرانی ڕێگای دێموکرات و ئازادی لە شاری کامیاران شەوی سێ‌شەممە ۲٣ی سەرماوەز لە سەر چوارشەممە ۲٤ی سەرماوەز، تەشکیلاتی نهێنیی شاری کامیاران بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە بەڵاوکردنەوی ٥ هەزار پۆستێری حیزبی سەبارەت بە ڕاسانی ڕۆژهەڵات چالاکیی بەرینیان لە نێو کوچە و کوڵان و گوندەکانی دەوروبەری ئەم شارە بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە کاری تەبلیغی تێدا کراون بریتیە لە:
مزەگەوتی جامیعە، مزگەوتی ئیمام حسێن، مزگەوتی خومەینی، مزگەوتی ئیمام عەلی، مزگەوتی عومەری فاڕووق، مزگەوتی پاڵنگانیەکان، مزگەوتی محەممەد ڕەسووڵڵا، مزگەوتی تفێیەکان و دێوەزناوییەکان، مزگەوتی خولەفای ڕاشدین، مزگەوتی حەزرەتی هەمزە، مەکتەبی نەواب سەفەوی، مونتەزری، تەعریف، سولەیمان خاتر، شاهێد، موعەلیم، شەهریار، ۱۷ی شەهریوەری ۱و۲، حەکیم ۱و۲، شەهرەکی خومەینی، شەهرەکی موعەلیم، ئوستاد موعین، شەهرەکی مێهر، شەهرەکی بێعسەت، شەقامی خومەینی، جادەی شێروانە، جادەی سنە ـ کرماشان، جادەی تروەڕێز، شەقامی شەهید دوکتور قاسملوو، دوازدە میتری، جادەی ئەڵک و وەرمەهەنگ، تەپەی نیزامیی پیرمحەممەد، چوارڕێیانی ئەسلیی کرماشان ـ سنە، تێرمیناڵی تەروەڕێز و کەمەربەندی، فەرهەنگ سەرا، سازمانی ئاو، دایەرەی گاز و دایەرەی هێلالی ئەحمەر، دەوروبەری دادگاە، هەروها گوندەکانی وەرمەهەنگ، ئەڵک، ئەڵکە کۆن، پشتە، درەویان، سەراوکام، سەید ئیسماعیل، هەیبەت ئاوا، سەر چەم و شەهرەکی وەرمەهەنگ چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە سپای تێرۆریستی پاسداران و ئیتڵاعاتی ڕێژیم بۆ وەدواکەوتنی ئەندامانی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هێزی سەرکوتکەری خۆیانیان لە نێو شار سازماندەهی کرد، بەڵام هەوڵەکانیان پووچەڵ مایەوە.

ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکرات پەیمانیان لەگەڵ حیزب و شەهیدانی ڕاسان نوێ‌کردەوە و سوێندیان بە گڵکوی شەهیدان خوارد کە تا دوایین هەناسە و دوایین دڵۆپەی خوێن پێشمەرگە بمێننەوە و درێژەدەری ڕێگای شەهیدانی حیزب و گەل بن.

ورمێ

تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی ژاراوای سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕی ورمێ، بە نووسینی درووشمی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پێرۆزبایی ئەو ڕۆژە شکۆدارەیان لە پێشمەرگە و هەموو باوەڕمەندان و ڕێبوارانی ڕاستەقینە ڕێبازی قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی کرد.