کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئێران ٦٠٠ هەزار کەس لە خوێندن بەجێماون

18:15 - 22 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: بەپێی نوێترین ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە و راهێنانی رێژیمی ئێران، لانیکەم ٦٠٠ هەزار بەجێماو لە خوێندن لەو وڵاتە بوونیان هەیە.

هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری جێگری وەزیری پەروەردە و راهێنانی رێژیمی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، زیاتر لە ٦٠٠ هەزار ‌کەس بەهۆی کێشەی ماڵی و نەبوونی ئیمکاناتی پەروەردەیی لە خوێندن بەجێماون.

بەپێی ئەو ئامارانەی، کە لەبەر دەستدا هەن، پارێزگاکانی (ئورمیە، کرماشان، ئیلام و سـنە) بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی ئێران زیاترین رێژەی بەجێماو لە خوێندیان هەیە، کە ئەمە راستەوخۆ بۆ نەبوونی ئیمکاناتی پەروەردەیی و هەژاریی خەڵکەکە دەگەڕێتەوە.

ساڵانە زیاتر لە سەدان قوتابی کورد لە گوندەکان بەهۆی نەبوونی قوتابخانە واز لە خوێندن دێنن و ئەو کێشەیە لەلایەن بەرپرسانی پێوەندیداری رێژیمی ئێران هیچ بایەخێکی پێ نادرێت.

نەخوێندنی منداڵان دەبێتە هۆی چوونەسەرەوەی رێژەی منداڵانی کار و ئەمەش کۆمەڵێک پاشهاتی نەرینیی بەدوای خۆیدا دێنێت، کە بە بڕوای کارناسانی سیاسی پرۆسەی نەخوێندەوار کردنی خەڵک لەلایەن رێژیمەوە بە شێوەی ۆلان بۆ داڕێزژراو کاری بۆ دەکرێت.

بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان رێژەی منداڵانی کار رووی لە زیادبوون کردووە و شارەوانیی شارەکان، بڵاویان کردووەتەوە: رێژەی منداڵانی کار لەسەدا ١٥ زیادی زیادی کردووە.