![](/wenekan/2016-09/886494-935638f3fddf63da506526f108f6b81e.jpg)
کوردستان میدیا: ژمارەیەک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری پاوە لە پەیامێکدا پێشوازیان لە حزووری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوخۆی وڵات کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ژمارەیەک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری پاوە بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە هاتنەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ناو خۆی وڵات، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی خۆیان لە هێزی پێشمەرگە دەربڕی.
ئەو کۆمەڵە لە فەرهەنگیانی پاوە ڕایانگەیاندووە: پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بە حزووری بەهێزی خۆیان لە وڵاتدا جارێکی دیکە مۆری تەئیدیان لە سەر پوشاڵیبوونی ڕێژیمی ئێران و بێهێزی بەکریگیراوانی لە بەرانبەر هێزی پتەو و قایمی پێشمەرگەدا لێدا.
هەروەها لەو پەیامەدا داوایان لە خەڵکی ئەو شارە کردووە کە لە هیچ جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ پێشمەرگەکان خۆ نەبوێرن.
لە دوای ڕاسانی نوێ لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشمەرگەکان لە ناوخۆی وڵات بە شێوەیەکی بەرین لە ناو خەڵکدا حزووریان پەیدا کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئامانج لەو حزوورەی پێشمەرگە لە ناوخۆی وڵات پێوەندی لەگەڵ خەڵکی کوردستان و ڕێکخستن و چالاکیی سیاسی و مەدەنی ڕاگەیاندووە.
لە دوای حزووری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئاکامدا شەڕ و تێکهەڵچوونی قورس ڕووی دا.
لەو شەڕ و تێکهەڵچوونانەدا، دەیان کەس لە هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران کوژران و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیش لە دانی ئامارێکی فەرمی لە کوژراوەکانی خۆی خۆ دەبوێرت.