كوردستان میدیا: ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای ورمێمووچەی مامۆستایانی ئەو پارێزگایەی نەدواە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، مووچەی مانگی پووشپەڕ بە مامۆستایان و فەرهەنگییەكانی ئوستانی ورمێنەدراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا بەشی ئیداری ـ ماڵیی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان بە مامۆستایانی راگەیاندووە كە بوودجەیان لەبەر دەستدا نیە.
ژمارەیەكی بەرچاو لەمامۆستایانی ئوستانی ورمێتەنیا داهاتیان ئەو مووچەیەیە و زۆر جار ئەو پارەیەی كە وەریدەگرن بەشی خەرجی مانگانەیان ناكات.
نەدانی مووچە بە مامۆستایان ئوستانەكانی دیكەی ئێرانیشی گرتۆتەوە و دەبوایە ٢٥ی پووشپەڕ پووڵی مامۆستایانیان پێیان دابایە.
لەلایەكی دیكەوە مامۆستایانی حەقولتەدریسیش لە گەڵ ئەو كێشە بەرەوڕوون، هەر چەندە ماوەی چەندین ساڵە بەڵێنیان پێداون كە بەشێوەی فەرمی دادەمەزرێن، بەڵام هەتا ئێستا نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەئێران بێجگە لەو فەرهەنگیانەی كە خانەنشین كراون، ٩٠٠هەزار مامۆستا بوونی هەیە.