![](/weney-mallperr/6233.jpg)
کوردستان میدیا: بەرپرسانی رێژیمی ئێران لە ئیدارەی پەروەردەی ئەو رێژیمەدا بڕیاری وەرگرتنی پارەیان بە بڕی ١٢٠ هەزار تمەن لە هەر قوتابییەک لە ساڵێکدا، دەرکردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاربەدەستانی ئیدارەی پەروەردە و فێرکردنی شارستانی ماکۆ، بەو قوتابییانەی کەلە قوتابخانەی شەوانە رۆژیدا ناونووسی دەکەن راگەیاندووە، دەبێ ساڵانە ١٢٠ هەزار تمەن وەکوو شەهریە بدەن.
ئەو بڕیارەی ئیدارەی پەروەردەی رێژیمی ئێران ناڕەزایەتیی خەڵکی شاری ماکۆی لێ کەوتووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە هەر لە شاری ماکۆ، ناوەندە دەرمانی و پزیشکییەکان و بەتایبەت بۆ نەخۆشییە تایبەتییەکان لەگەڵ کەمیی دەوا و درمان بەرەوڕوو بوون.
ئەمەش لە کاتێک دایە کە نرخی شتومەک لە شاری ماکۆ بە رێژەیەکی بەرچاو رووی لە زیاد بوون کردووە، بە چەشنێک کە بەشێکی زۆر لە خەڵکی کەم داهات تووشی قەیران بوون.
هەروەها فەرماندەیەکی گوندی \'\'کوچک\'\'ی سەربە ناوچەی \'\'ئەلەند\'\'ی ماکۆ، بە شێوەیەکی زۆر نەشیاو لەگەڵ خەڵک هەڵسوکەوت دەکات و سەرەڕای بێحورمەتی کردن بە هاووڵاتییانی ئەو گوندە، بە بیانووگەلی جۆراوجۆر هەڕەشەیان لێ دەکات.
لە ئەنجامی ئەم هێرش و بێحورمەتییانەی ئەو فرماندە نیزامییە گوندی \'\'کوچک\'\'، خەڵکی ئەو گوندە بە کاربەدەستانی رێژیمیان راگەیاندووە کە ئەگەر ئەو رەوتە بەو شێوەیە درێژەی هەبێ، ناچارن گوندەکە بە جێ بهێڵن.