کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مردن بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە مەهاباد زیادی کردووە

16:38 - 18 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: مردن بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ لە شاری مەهاباد لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو، لەسەدا ٢٦ زیادی کردووە.
هەواڵدەریی ئیرنا لە زاری بەرپرسی پۆلیسی هاتوچۆی مەهابادەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئامارەکانی پێوەندیدار بە مەرگی هاووڵاتییان لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لەو شارستانە بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو نزیکەی لەسەدا ٢٦ی زیادی کردووە.
لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا ١٩ هاووڵاتی لە شاری مەهاباد بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لە دەست داوە، ئەمە لە حاڵێک دایە، ئەو رێژەیە لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی ١٥ کەس راگەیەنراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، زیاترین رێژەی رووداوەکانی هاتوچۆ کە مەرگی هاووڵاتییانی لێ دەکەوێتەوە لە نێو شاری مەهاباددا روو دەدات.