کوردستان میدیا: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی کۆبوونەوەکانی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی دیپلۆماتکاری ئورووپالەگهڵ کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان کۆبووە.
مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ڕێکهوتی٩ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، هاورێ لەگه‌ڵ هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ئاڵمان، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمانیان کرد و له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه کۆبوونه‌وه.
له‌م دیداره‌دا به‌رپرسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی ئاڵمان و به‌رپرسی میزی ئێران پێشوازیان له شاندی حیزبی دێموکرات کرد.
له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا چه‌ندین بابه‌ت وەک پرسی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ڕاگه‌یاندنی ڕاسان له لایه‌ن حیزبی دێموکرات، ئاکامه‌کانی به‌رجام و کاریگه‌ریان له سه‌ر باروودۆخی ناوخۆی ئێران، ڕۆلی کۆماری ئێسلامی له قه‌یرانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که‌وتنه به‌ر باس و گفتوگۆ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات به وردی له سه‌ر ئەم تهوهرهانەدا قسەی کرد و دواتر باسی لەوە کرد کە ئاکامه‌کانی به‌رجام له باری ئابوورییه‌وه تا ئێستا هیچ قازانجێکیان بو خه‌ڵکی ئێران به گشتی وکوردستان به تایبه‌تی نه‌بووه. به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ئه‌و سه‌رمایه ئازادکراوه‌ی ده‌ستی ڕێژیم که‌وتووه، بۆ مه‌به‌ستی تێکده‌رانه له وڵاتانی وه‌ک عێراق، سووریه، لوبنان و یه‌مه‌ن ته‌رخان کراوه و ده‌کرێت.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا هیجری گوتی کە: پاش ڕێککه‌وتنی ڕێژیم و ڕۆژئاوا کۆماری ئێسلامی ده‌ستی بو سه‌رکوتی خه‌ڵکی ئێران زۆر ئاواڵه‌تر بووه وئێعدام و سه‌رکوت و ڕاوه‌دوونانی چالاکانی سیاسی و جیابیران لەژێر سێبه‌ری حکوومه‌تی به‌ناو میانه‌ڕه‌وی ڕوحانی‌دا زۆر زیاتر بووه و له کوردستاندا چه‌ند قات زیاتر له شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران زوڵم و زۆر و سه‌رکوتی خه‌ڵکی ئازادیخواز به‌رده‌وامه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات له په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ ڕاسانی ڕۆژهه‌ڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌رانبه‌ر سپای داگیرکه‌ر گوتی: کۆماری ئێسلامی ٢٠ ساڵ مه‌جالی هه‌بوو پرسی کورد له ڕێگای ئاشتی و دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکات. هه‌ر چه‌ند ڕاگرتنی خه‌باتی چه‌کداری له لایه‌ن ئێمه‌وه به‌شێکی وه‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هه‌رێمی کوردستان بوو، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌موو هه‌وڵی خومان خسته بوواری کاری سیاسی و مه‌ده‌نی تاکوو پرسی کورد له ئێران به‌ره‌و دوورگهیەکی ئارام به‌رین. به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌ویه که کۆماری ئێسلامی ئێران ئه‌ساسه‌ن هیچ باوه‌ڕێکی به مافی کورد و باقی نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌کانی نیه. هه‌ر بویهش پێمان وایه ده‌بێ گۆشارهکانمان بو سه‌ر ڕێژیم په‌ره پێ بده‌ین و بوونی پێشمه‌رگه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پاش خوێندنه‌وه‌ی وردی ڕێبه‌ری حیزب بڕیاری له سه‌ر دراوه و له ئێستادا زۆر به جێدی په‌ره‌ی پێده‌ده‌ین.
پاشان شنایده‌ر، به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان، وێڕای دربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بو ئه‌م دانیشتنه گوتی: لێکدانه‌وه‌ی حیزبی دێموکرات بو ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که زۆر واقعبینانهن و هه‌موان دان به ڕۆلی نه‌رێنی ئێران له ناوچه‌که‌دا ده‌نێن.
ڕاسته کێشه‌ی ناو‌کی له نێوان ئێران و ڕۆژئاوادا چاره‌سه‌ر بووه، به‌ڵام ده‌یان کێشه‌ی زه‌قی دیکه‌مان لەگه‌ڵ ئێران هه‌یه که تاکوو ئه‌م ڕێژیمه ئاڵووگۆڕی ئه‌رێنی به سه‌ردا نه‌یێت، ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌رکردنیان ئه‌سته‌مه.
ناوبراو هەروەهاگوتی: ئێمه هیوادارین کێشه‌کانی ئێوه لەگه‌ڵ ڕێژیمی تاران و به گشتی باقی کێشه‌کانی ناوچه‌که به بێ خوێنڕشتن چاره‌سه‌ر کرابان، به‌ڵام واقعی ناوچه‌که شتێکی دیکه‌مان پێده‌ڵێت.