![](/wenekan/2016-10/320608-a61d00ccb216b43a076da2cf7f595b73.jpg)
کوردستان میدیا: مستەفا هیجری لە پارلمانی ئاڵمان لە چاوپێکەوتن لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دێموکرات مەسیحیی ئاڵمان ڕایگەیاند کە؛ ئێمه ڕاسانمان له ڕۆژهه‌ڵات ڕاگه‌یاند تاکوو بتوانین له لایەک گه‌له‌که‌مان له به‌رانبه‌ر زوڵم و زۆری ڕێژیم بپارێزین و لە لایەکی دیکەشەوە به کۆماری ئێسلامی بڵێین، له سه‌ر داوا ڕه‌واکانمان سوورین و به هیچ چه‌شنێک له هه‌ڵوێسته‌کانمان پاشەکشە ناکه‌ین.
له درێژه‌ی سه‌ردانی شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پارلمانی ئاڵمان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٧ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کودستانی ئێران به هاوڕێیه‌تی هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له ئاڵمان، له لایه‌ن مارتین پازێلت ئه‌ندامی پارلمان سه‌ر به فراکسیۆنی پارتی دێموکرات مه‌سیحی سی دی ی‌و و ئه‌ندامی کۆمێسیونی مافی مرۆڤی پارلمان، پێشوازییان لێ‌کرا.
له سه‌ره‌تای چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا پازێلت خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی و گوتی: ئه‌مه یه‌که‌م جاره که بتوانم ڕاسته‌وخۆ لەگه‌ڵ پارتێکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات کۆببمه‌وه و ئه‌مه‌ش له زۆر ڕووه‌وه بۆم گرینگه.
پازێلت وێڕای ئه‌وه‌ی که مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کوردی به مێژوویێکی پڕ له زوڵم و زۆر و چه‌وسانه‌وه له‌قه‌ڵه‌م دا، له هه‌مانکاتدا گوتی که وڵاتانی ڕۆژئاوا و کۆمه‌ڵێک سیاسه‌توانی تاجێر به‌شی شێریان له‌م چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورددا به‌رده‌که‌وێت. هه‌ر بۆیه من و هاوبیرانم له فراکسیۆنی پارتی دێموکرات مه‌سیحی، کاتێک باسی دانی چه‌ک به هه‌رێمی کوردستان هاته ئاراوه، وێڕای ئه‌وه‌ی دژی توندوتیژین، به‌ڵام به ڕاستمان زانی که چه‌ک بدرێته هه‌رێم تاکوو بتوانن له به‌رانبه‌ر دۆژمنانیان له خۆیان به‌رگری بکه‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆی بو به‌رگری له مافه‌کانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگه‌یاند و گوتی؛ پشتگیری له داوا ڕه‌واکانتان ده‌که‌ین.
دواتر مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وێڕای سپاس بو ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه، ڕوانگه‌کانی حیزبی سه‌باره‌ت به هێندێک پرسی گرینگی کوردستان، ئێران و ناوچه‌که خسته ڕوو.
هێجری له قسه‌کانیدا به وردی باسی له کێشه‌کانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد و باسی ئەوەی کرد کە؛ وێڕای ئه‌وه‌ی حیزبی دێـموکرات له ٣٧ ساڵی ڕابردوودا هه‌رده‌م هه‌وڵی به ئاشتیانه چاره‌سه‌رکردنی پرسی کوردی له ئێران داوه و له‌م ڕێگایه‌شدا گه‌وره‌ترین ڕێبه‌ری خۆی له‌ده‌ست دا، به‌ڵام ڕێککه‌وتن و ئاشتیخوازی له جه‌وهه‌ری کۆماری ئێسلامیدا نیه و ئه‌و ڕێژیمه پێی وایه چاره‌ی هه‌موو کێشه‌کان به زه‌بر و زه‌نگ و سه‌رکوت ده‌کرێت.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات گوتی: ئێمه ڕاسانمان له ڕۆژهه‌ڵات ڕاگه‌یاند، تاکوو بتوانین له‌لایەک گه‌له‌که‌مان له به‌رانبه‌ر زوڵم و زۆری ڕێژیم بپارێزین و له لایەکی دیکەشەوە به کۆماری ئێسلامی بڵێین، له سه‌ر داوا ڕه‌واکانمان سوورین و به هیچ چه‌شنێک له هه‌ڵوێسته‌کانمان پاشەکه‌شه ناکه‌ین.
مستەفا هیجری هەروەها سه‌باره‌ت به ڕۆڵی نه‌رێنیی کۆماری ئێسلامی له ناوچه‌که‌دا قسه‌ی کرد و کۆماری ئێسلامیی به هێزێک ناوبرد که به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له بوونی ئاژاوه و قه‌یران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینێت و بۆیه بووەته ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کیی خۆڵقاندنی قه‌یران.