کوردستان میدیا

هەینی 14ی سەرماوەز 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری: کۆچی دوایی کاک تەیفوور بەتحایی جێگای په‌ژاره‌ی هه‌موومانه‌

14:10 - 21 خەرمانان 2720

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک "تەیفوور بەتحایی" پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

كۆچی دوایی كاک ته‌یفوور به‌تحایی، كه‌سایه‌تیی شۆڕشگێڕ و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری كورد جێگای په‌ژاره‌ی هه‌موومانه‌. به‌و بۆنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشیی خۆمان پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و دۆستان و هاوڕێیانی و به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندانی كورد و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری سنه‌ ده‌كه‌ین. یادی و ناوی به‌رز

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٢١ی خەرمانانی ١٣٩٩ هەتاوی