![](/weney-mallperr/13714.jpg)
کوردستان میدیا: وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە ڕێژیمی ئێران بۆ شەڕی نیابەتی لە ناوچەکەدا چەکوچوڵی زیاتر دەکڕێت.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، موشە یعلون، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هێرشێکی توندی کردە سەر ڕێژیمی ئێران و ئەو ڕێژیمەی بەوە تاوانبار کرد کە بە بڕی ٢٠ میلیارد دۆڵار چەکی بۆ شەڕێ نیابەتی لە ناوچەکەدا کڕیوە.
یعلون، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، دیسان جەختی کردەوە کە لە بەرانبەر ڕێژیمی ئێران و بەرنامەی ناوکیی ئەو ڕێژیمەدا، هەڵوێستی توندی دەبێت.
ناوبراو لە کۆنفڕانسی ئەمنییەتی مونیخدا باسی لەوە کردووە کە دوای کەمکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر ئێران، ئەو ڕێژیمە بە بڕی ٢٠ میلیارد دۆلار چەکی کڕیوە و ئەوەش بۆ شەڕی نیابەتی لە ناوچەکە دایە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەروەها باسی لەوە کردووە کە ڕێژیمی ئێران لە بواری ماڵی یارمەتی ماڵی دەداتە ئەو گرووپانە کە ئامادەن دژی ئیسرائیل شەڕ بکەن.
لەو پێوەندییەدا، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ئەمنییەتی ئیسرائیل دابەشکردنی سووریەی بەپێی گرووپە ئایینییەکانی بە تەنیا ڕێگای چارەسەریی قەیرانی سووریه زانی.
وڵاتی ئیسرائیل دوای لابردنی بەشێک لە گەمارۆ ئابوورییەکان بەردەوام ڕەخنەی توند لەو ڕێژیمە دەگرێت و بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای لابردنی گەمارۆکان نیسبەت بە مەترسییەکانی ئێران گوتی: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەردەوام بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە و پەرەپێدانی تیرۆریزم لە جیهان هەوڵ دەدات.
وڵاتی ئیسرائیل نیسبەت بە چالاکی و دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی ناوچەکەدا هۆشداریی داوە و چالاکییە نیزامییەکانی ئەو ڕێژیمە لە چوارچێوەی هێزە میلیشاییەکان و هەروەها تاقیکردنەوەی چەکوچۆڵ بە مەترسییەک بۆ سەر وڵاتی ئیسرائیل دەزانێت.