کوردستان میدیا: بە وتەی سادق ئامۆلیلاریجانی، سەرکۆمار بەرپرسی بەڕێوەبردنی یاسای بنەڕەتی لە هەموو کاروبارەکاندا نیە.
سادق ئامۆلیلاریجانی، بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا گوتی؛ بە بڕوای من ئەسڵی ١٣ی یاسای بنەڕەتیی ئێران ئاڵۆزە و هیچ واتایەکی نیە و تێڕوانێنێکی هەڵەیە کە بەڕێوەبردنی یاسا لە هەموو شوێنێک لە ئەستۆی سەرکۆمار بێت.
ئەو دەسەڵاتدارەی ڕێژیم دەڵێت: ناکرێت بەڕێوەبردنی ئەسڵی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری لە ئەستۆی سەرکۆماردا بێت. بابەتی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، سەلمێنراوە و بەپێی مادەی ٥٧ی یاسای بنەڕەتی، چاوەدێری بە سەر کاروباری ئەو دەسەڵاتە لە ئەستۆی ڕێبەردایە، نەک سەرۆک کۆمار.
بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری، لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێ: بەرپرسی دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی نابێت و ناتونێت هێچ چاوەدێرییەکی بە سەر دەسەڵاتی دادوەرییدا هەبێ.
لێدوانەکانی ئامۆلیلاریجانی، لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە، حەسەن ڕووحانی لە مانگی خەزەڵوەردا گوتبووی؛ دەسەڵاتی دادوەری دەبێ جێگای ئاسوودەیی کۆمەڵگا بێت، ئەگەر خوێ تەندروست بێ، دەتوانێ پێش بە هەر کەم و کۆڕییەک بگرێت، بەڵام ئەگەر بۆ خوێ گەندەڵ بوو، کۆمەڵگایەک گەندەڵ دەکات.