![](/weney-mallperr/8233.jpg)
کوردستان میدیا: لقی ٩ی دادیاریی شاری ئورمیە سزای \'\'کیفر خواست\'\'ی بۆ مەسعوود شەمسنژاد پارێزەری دادگوستەری و ماموستای زانکۆ و پارێزەری ژمارەیەک لە زیندانییانی سیاسیی کورد دەرکرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی پێنج شەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، سزانامەیەک لەلایەن لقی ٩ی دادوەری لێکۆڵینەوەی شارستانی ئورمیە بۆ مەسعوود شەمسنژاد پارێزەری ژمارەیەک لە زینداییە سیاسییەکانی وەکوو حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور، عەلی ئەفشاری و حەبیب ئەفشاری دەر کرا.
ئەو سزانامەیە بە مەبەستی بڕینەوەی سزای ئەو داواگرە کوردە لەلایەن لقی ٩ی دادیاریی شارستانی ئورمیە بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارە نێردراوە.
تۆمەتەکەکانی ئەو داواگرە کوردە لەلایەن دادیاریی ئورمیەوە \'\'پروپاگاندە دژی رێژیم لە رێگای وتووێژ لەگەڵ میدیا کوردییەکانی دەروەی وڵات، بڵاوکردنەوەی بابەت و هەواڵی درۆ و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیمی ئێران\'\' راگەیەنراوە.
مەسعود شەمسنژاد رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٣٩٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژێمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەرسەرکراو پاش لێکۆڵینە سەرەتایییەکان رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئورمیە کرا و پاش ماوەیەک بۆ شوێنێکی ناڕوون راگوێزرا.
پاش ٣٤ رۆژ دەسبەسەکران لە رێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ٩٢بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە زیندان ئازاد کرا و دوای ٩ مانگ لە دانانی، بارمتە مافی داواگری، یان وەڵاڵەتی لێ سەندرایەوە.