کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناستانداردیی جاددەکانی کوردستانی لە ئێران بەردەوام قوربانیی لێدەکەوێتەوە

14:46 - 16 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: لە ماوەی یەک حەتوودا زیاتر لە یازدە هاووڵاتیی کورد بەهۆی ناستانداردیی جاددەکانی پارێزگای ورمێ بوونتە قوربانی رووداوەکانی هاتوچۆ.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە ماوەی یەک حەوتووی دووهەمی مانگی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، چەندین رووداوی هاتوچۆ لە جاددە و رێگا و بانەکانی پارێزگای ورمێ رووی داوە کە لەو رووداوانەی هاتوچۆدا زیاتر لە ١١ هاووڵاتیی کورد کوژران و بریندار بوون.
لە چەند رووداوی هاتوچۆ لە جاددەکانی نێوان شار و گوندەکانی پارێزگای ورمێ ٩ هاووڵاتیی کورد گیانیان لە دەست داوە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی لە رووداوێکی هاتوچۆ کە لە جاددەی مەهاباد رووی داوە سێ ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لە دەست داوە.
ناسنامەی دوو کەس لە قوربانییانی ئەو رووداوە بە ناوەکانی رەزا پیر باب و ئەسرین هاوسەرەکەی راگەیەنراوە.
هەر لە هەمان رۆژدا لە نزیکی گوندی خورخوڕە سەربە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار هاووڵاتیی کورد گیانیان لە دەست داوە.
هاووڵاتییەکی ئەو ناوچەیە بە هەواڵنێری کوردستان میدیای راگەیاند: ناسنامەی قوربانییانی ئەو رووداوە بە ناوەکانی تووران محەممەدزادە، خوسرەو مەعرووف‌زادە و کەریم بایزیدی راگەیەنراوە.
ناوی دوو کەس لە قوربانیانی ئەو رووداوە کە خەڵکی میاندواو بوون بۆ کوردستان میدیا روون نەبۆتەوە.
لەو پێوندییەدا دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٠ی رەشەمە لە ئاکامی پێکدادانی ئەتۆمبێلێکی جۆری پژۆ لەگەڵ سەمەندێک لە نزیکی گوندی شێخ لەر سەربە شاری بۆکان دوو هاووڵاتیی کورد کە ناوی یەکێک لەو کەسانە تاهیر قادرزادەیە گیانی خۆی لە دەست دا.