کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناستاندارد بوونی پارکەکانی ئیلام، گیانی منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵەی ستاند

22:37 - 6 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: بەهۆی ناستاندارد بوونی کەرەسەکانی یاریی نێو پارکەکانی ئیلام، منداڵێکی ١١ ساڵەی ئیلامی لە کاتی جۆلانە کردن گیانی لە دەست دا.

بەهۆی ناستاندارد بوونی پارک و ئامرازەکانی یاریی منداڵان لە نێو پارکەکانی شاری ئیلامدا، کچە منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵەی خەڵکی ئەو شارە لە پارکی چیای سەوز گیانی لە دەست دا.

پاش ئەم رووداوە ئەو منداڵە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ئیلام راگوێزرا، بەڵام بەهۆی کاریگەریی برینەکەی گیانی لە دەست دا.

گیان لە دەست دانی ئەو کچە منداڵە لە کاتێک دایە کە چاودێری پێویست بەسەر شوێنی یاری و پارکەکانی کوردستاندا ناکرێت و هیچ کەس و ناوەندێک لەم رووداوگەلەدا خۆی بە بەرپرسیار نازانێت.

سەرەڕای ناستانداردیی پارکەکان و کەلوپەلی نێو پارکەکان و بەتایبەت کەرەسەی یاریی منداڵان، لەلایەن لایەنە پێوەندیدارەکانەوە چاودێری ناکرێ و بەرپرسانی رێژیمی ئێرانیش هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەو چەشنە رووداوانە ناکەن.