کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نامیق مەحموودی زیندانیی سیاسیی كورد بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە

16:25 - 3 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: نامیق مەحموودی لە یازدە رۆژ لەمەوبەرەوە لەگرتووخانەی رەجایی شاری كەرەجەوە بە شوێنێكی نادیار راگوێزراوە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، نامیق مەحموودی تەمەن ٦٢ ساڵ ماوەی ١١ رۆژ لەمەوبەر لە بەندی ١٢ گرتووخانەی رەجایی‌شارەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە بۆ شوێنێكی نادیار راگوێزراوە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە زانیارییەك لەچارەنووسی نیە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، ئەگەری ئەوە لەئارادایە ئەو زیندانییە سیاسییە بۆ بەندی ٢٠٩ی گرتووخانەی ئێوین راگوێزرابێ‌.
ماوەیەك لەمەوبەر ٤٠ كەس لە زیندانیانی گرتووخانەی رەجایی شار لەمەڕ هەڵسوكەوتی نەشیاوی لێپرسراوانی گرتووخانەكە لەگەڵ نامیق مەحموودی ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو.
نامیق مەحموودی لەكاتی چوون بۆ نەخۆشخانە، لەلایەن یەكێك لەمەئموورانی زیندانەوە درابوویە بەر لێدان و كوتان و بێ‌حورمەتی پێكردن.
ئەو ٤٠ زیندانییە لەنامەیەكەدا كە بۆ مەردانی بەرپرسی گرتووخانەی رەجایی شاریان ناردبوو، ناڕەزایەتیان بەلێدان و كوتانی نامیق مەحموودی زیندانی سیاسیی كورد، لەلایەن مەئموورانی گرتووخانەكەوە دەربڕیوە.
زیندانیانی گرتووخانەی رەجایی شار لەمەڕ هەڵسوكەوتی نەشیاو لەگەڵ زیندانییەكی كورد، ناڕەزایەتیان دەربڕی