کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوچەی \"بان وشک ــ ئەنارەک\"ی ئیلام لە ئاگردا سووتا

21:40 - 19 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی بان وشک ــ ئەنارەکی ئیلام، سووتانی ٢٠ هێکتار زەویی وەرزێڕی و ١٣ بن داربەڕووی لێ کەوتەوە.
سایتی ئیسنا بڵاوی کردەوە، چەند رۆژ پێش ئێستا بەهۆی کەمتەرخەمیی هاووڵاتییەک لە ناوچەی \'\'بان وشک ــ ئەنارەک\'\'ی ئیلام ئاگرکەوتنەوە رووی دا و زیانێکی زۆر بە ژینگەی ئەو ناوچەیە کەوت.

بەپێی ئەم راپۆرتە، لەو ئاگرکەوتنەوەدا ٦ هێکتار لە سەرچاوەی سروشتییەکانی ناوچە لە ئاگردا سووتا و زیاتر لە ٣١ بن داربەڕوو سووتان.

هەروەها بە هۆی ئاگرکەوتنەوە نزیکەی ٣٠ هێکتار لە مەزرای گەنم و جۆی وەرزێڕانی ناوچە لە ئاگردا سووتا.

لەو پێوەندییەدا رۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان، دارستانی و لێڕەوارەکانی سەرشیوی مەریوان، لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوە کە بە وتەی دانیشتوانی ئەو ناوچە لە دەست و پێوەندییەکانی رێژیم بوون، سووتا که پاش ١٥ کاتژمێر بە هاوکاریی ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی جیا کۆنترۆڵ کرا.