کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نرخی تەڵاق لە ئێراندا زیادی کردووە

17:33 - 2 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ١٣٩٢ هەتاویدا، نرخی تەڵاق بە بەراورد لەگەڵ ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ٩١ زیادی کردووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا و بە پشت بەستن بە ئامارەکانی ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی (اداره ثبت احوال)، لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ٩٢ ، رێژەی تەڵاق لە ئێراندا بە بەراورد لەگەڵ ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ٩١ی هەتاوی، ٨،٩% زیادی کردووە.
لەو پێوەندییەدا لە شاری دیواندەرە سەربە پارێزگای سنه، رووداوی تەڵاق لە ساڵی ٩١ لەهەمبەر ساڵی ٩٢، لە ١٥٠ حاڵەتەوە بۆ ١٥٨ حاڵەت زیادی کردووە و لە بەرانبەردا رێژەی ئامارەکانی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش (ازدواج) کەمی کردووە و لە ١٢١٤ حاڵەت لە ساڵی ٩١ بۆ ١٠٨٧ حاڵەت لە ساڵی ٩٢ داکشاوە.
کارناسان کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە سەرکییەکانی زیادبوونی رێژەی تەڵاق و کەم‌بوونەوە رێژی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ئێراندا لە قەڵەم دەدەن.