کوردستان میدیا: لەداویین رۆژی کۆنگرەی UNPOدا د. عەلی عەبدیلزادە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو رێکخراوەیەدا، بە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی رێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان دیاری کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه، رێكه‌وتی ١٣ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٤ی هه‌تاوی، سێهه‌مین رۆژی كۆنگره‌ی رێكخراوی UNPO ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد.
به‌شی یه‌كه‌می كۆبوونهوهكهتهرخان كرابوو بۆ باس له‌سه‌ر بڕیارنامه‌ی گشتیی كۆنگره‌كه له‌لایه‌ن لێژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی UNPOوە ئاماده‌كرابوو و دوای تاوتوێكردن، بڕیارنامهکە به‌تێكڕای ده‌نگ په‌سند كرا.
ئەو بڕیارنامهیە چه‌ندین خاڵی تایبه‌تی له‌خۆ گرتبوو، کە بریتی بوون لە پشتیوانی کردن له‌مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی UNPO، هەروەها کشاندنەوەی هێزە داگیرکەرەکان لەخاکی نەتەوەکانی ئەندامی ئەو کۆنگرەیە و کۆتایی هێنان بە میلیتاریزەکردنی ناوچەی نەتەوە بندەستەکانی ئێران.
به‌شی دووهه‌می کۆنگرەکەتهرخان كرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و دەستەی سەرۆکایەتی کە تێیدا ناسر بولیدەیی، وتەبێژی حیزبی خەڵکی بەلووچستان، وەک سەرۆکیرێكخراوی UNPO هەڵبژێردرا.
هەروەها لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، د. عەلی عەبدیلزادە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی رێكخراوی UNPO کاندید کرا و نوێنەری حیزب دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی بۆ ئەو پۆستە بەدەست هێنا.