کوردستان میدیا: کاوە ئاهەنگەری نوێنەری حیزبی دێموکرات بەشداری لە سێمیناری گۆڕانکاری بنچینه‌یی له سیاسه‌ته‌کانی زاڵ به سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، به به‌شداری نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له بلژیک هاوڕێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری گرووپی کۆنسێرڤاتیڤی پارڵمانی ئورووپا به هاوکاریو ئه‌نیستیتۆی AJC سێمینارێکیان له سه‌ر دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له رێکه‌وتی له پارڵمانی ئوروپا به‌رێوه‌برد.
بۆ ئه‌م سێمیناره \'\'ئێلی هازان \'\' به‌رپرسی پێوه‌ندییه خارجییه‌کانی حیزبی لیکودی ئیسرائیل، دکتور عبدوڵا سوالاح\'\' دامه‌زرێنه‌ری ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئیسرائیل له عه‌مان، ئه‌بوو ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی عه‌مان بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و ئاشتی، ڕاوڵ میلانی به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی ئه‌نیستیتۆی EEAS خانمی سمادار پێری ڕۆژنامه‌وانی ئیسرائیلی، وه‌ک کۆڕگێر بانگهێشت کرابوون.
پێشه‌کی هه‌ر یه‌ک له ناوبراوان بۆچوونی خۆیان له سه‌ر کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به گشتی و چه‌ند و چۆنی پێوه‌ندی ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی و کێشه‌کانی به‌رده‌م ئاشتی خسته‌روو.
له‌م سێمیناره‌دا زیاتر له سه‌ر زه‌رووره‌تی پێوه‌ندی باشی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، کێشه‌کانی سه‌ر ڕێی حه‌لی کێشه‌ی فه‌له‌ستین و بۆچوونی ده‌وڵه‌تمه‌ردانی ئیسرائیلی له‌م پێوه‌ندییه‌دا، کاری هه‌رچی زیاتری کولتووری له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل، ڕۆڵی زڵ هێزه‌کان به گشتی و هه‌ندێک وڵاتی ناوچه، باس و لێدوان هاته ئاراوه.
ئه‌وه‌ی لەو سێمینارەدا جێگای سەرنج بوو، ته‌ئکیدی چه‌ند جاره‌ی کۆڕگێڕان له سه‌ر ڕۆڵی تێکده‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به گشتی و کێشه‌ی فه‌له‌ستین به تایبه‌تی بوو. هه‌روه‌ها ڕێژیمی تارانیان وه‌ک له‌مپه‌رێک بۆ گه‌یشتن به ئاشتی له ناوچه‌دا ده‌زانی و جه‌ختیان ده‌کرده‌وه که نابێ کۆماری ئیسلامی ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی.