کوردستان میدیا

دووشەممه 29ی رێبەندان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کانادا سەردانی پارلەمانی ئەو وڵاتەی کرد

08:52 - 17 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: "کەژاڵ محەممەدی" نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی کانادا، لەگەڵ "تام کمیچ"، سەرۆکی دەستەی هاوڕێیانی کورد لە پارلەمانی کانادا کۆ بووەوە.

ڕۆژی سێشه‌مه‌، ١٦ی ڕێبەندان، لە چوارچێوەی چالاكیی پێوەندییەكانی دەرەوەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، "كه‌ژاڵ محه‌مه‌دی"، نوێنەری حیزبی دێموکرات له‌ کانادا، له‌گه‌ڵ تام كمیچ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوڕێیانی كورد، له‌ پارلەمانی كانادا و ئه‌ندام پارلەمان له‌ حیزبی كۆنسێر‌ڤا‌تیڤ، له‌ ده‌فته‌ری سه‌ره‌كیی ناوبراو دیدار و چاوپێكه‌وتنی پێك هێنا.

لەم دیدارەدا، نوێنەری حیزبی دێموکرات، ڕاپۆرتێکی تایبەتی لەسەر پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ كه‌ به‌ بیانووی جیاواز بانگهێشتی ئیتلاعات و ده‌سبەسەر و زیندانی كرابوون، وه‌ک پاڵپشتی و به‌شداریی له‌ ڕێفرا‌ندۆمی كوردستان، پاڵپشتی و به‌شداری له‌ نه‌ورۆزی جامانه‌كان، نه‌ورۆزی خاكیپۆشان، به‌شدار و ئۆرگانیزەی كار و چالاكی مه‌ده‌نی، ڕاپۆرتی تایبه‌ت له‌سه‌ر زیندانییانی سیاسی، كه‌ به‌ بیانووی ئه‌ندامبوون له‌ حیزبه‌ دژبه‌ره‌كانی ڕێژیم، ژینگه‌پارێزان و چالاكڤانی مه‌ده‌نی، كرێكاری و چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ به‌ ناو، ناوبانگ و ڕاده‌ی حوکم  پێشكه‌ش به‌ ئه‌ندام پارلەمان تام كمچ كرا.

 له‌و دیداره‌دا، نوێنه‌ری حیزب هه‌روه‌ها سه‌ره‌نجی كمچی بۆ كه‌یسی زیندانییانی سیاسیی کوردستان كه‌ حوكمی هه‌تاهه‌تایان بۆ بڕاوەتەوە‌، وه‌ك كه‌یسی "محەممه‌د نه‌زه‌ره‌ی"، هه‌روه‌ها ئەوانەی حوکمی له‌ سه‌روی ٢٠ ساڵه‌ و زیندانییانی دیكه‌ ڕاكێشا و داوای كرد، كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی كاریی پارلەمان و له‌ حه‌وتووی (Iran Accountability Week)، كه‌ ساڵانه‌ له‌ پارلەمانی کانادا باس ده‌كرێت، باسی ڕه‌وشی ناله‌باری ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی و كه‌یسی زیندانییانی سیاسی و پێشێلكارییه‌كان له‌و حه‌وتووە كارییەی‌ باس بكرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌دا، نوێنه‌ری حیزب باسێكی كورتی له‌سه‌ر ناوەندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ و هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌و دوو ناوه‌نده‌ بۆ هاوكاری و یه‌كڕیزیی به‌ره‌ی ئۆپزسیۆن و كار و چالاكییه‌كانی بۆ بونیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد، دێموكرات و فێدراڵ هێنایه‌ به‌ر باس.

چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ به‌ گۆڕینه‌وه‌ی بیر وڕا و بۆچوون له‌ نێوان نوێنه‌ری حیزب و ڕێزدار تام كمچ كۆتایی پێ هات.

تام كمچ‌، له‌ حیزبه‌كه‌ی خۆیی كه‌سێكی خاوه‌ن پێگه‌یه‌‌ و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هاوڕێیانی كورده‌ له‌ پا‌رلەمانی کانادا و له‌ باسه‌كانی پارلەمان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناله‌باری كورد له‌و وڵاته‌ و خه‌باتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و ڕه‌وشی ناله‌باری لێقه‌وماوه‌كانی كرماشان لێدوانی داوە.