کوردستان میدیا: نوێنەرێکی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە ئەگەر قەیرانی کرماشان مودیرییەت نەکرێ دۆخەکە قەیراناویتر دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان فەرهاد تەجری بە ناو نوێنەری شارەکانی قەسری شیرین، سەرپێڵی زەهاو و گێڵان لە مەجلیسی ڕێژیم باسی لەوە کردووە خەڵکی بوومەلەرزەلێدراو پێویستیی بەپەلەیان بە کەلوپەلی گەرم کەرەوە، خێوەت و شتومەکی دیکە هەیە و ئەگەر قەیرانی کرماشان مودیرییەت نەکرێ دۆخەکە قەیراناویتر دەبێت.
ئەو نوێنەرەی ڕێژیم هەروەها داوای کردووە کە خەڵک یارمەتییەکانی خۆیان بە دەستی خۆیان بە خەڵک بدەن و کەلوپەلی بێهداشتی بە خەڵک بگەیەنن؛ وتوویشیەتی لە هەندێک شوێن بە هۆی نەبوونی خۆراک و جلوبەرگ خەڵک تووشی کێشەی جیددی بوونەوەتە.
لێدوانەکانی ئەو نوێنەری مەجلیسی ڕێژیم لە کاتێک دا بڵاو دەبنەوە کە هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر زاری پاسداری تێرۆریست محەممەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاویان کردووەتەوە کە ئاواربەرداری لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی پارێزگای کرماشان بە بوونی ١٠٠٠ دەزگای تایبەت بە ئاواربەرداری ئەنجام دەدرێت و هەروەها سپای ڕێژیم ڕۆژانە هەزار ژەم چێشتی گەرم بۆ بوومەلەرزەلێدراوانی ئەو پارێزگایە ئامادە دەکات.