![](/weney-mallperr/6027.jpg)
كوردستان میدیا: ماوەی سێحەفتەیە كە ئاو و بەرقی چەندین گەڕەكی شاری سنە بە شێوەی بەردەوام لە بچڕان دایە و لەو پێوەندییەدا هاووڵاتیان لەگەڵ كێشە بەرەوڕوو بوونەتەوە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، سەرەڕای وەرزی گەرما ئاو و بەرقی گەڕەكەكانی ویلا شار، شارەكی زاگرۆس، شارەكی پەیام، شارەكی ئابیدەر، گەڕەكی نایسەر و ئاوایی حەسەن ئاوا لەشاری سنە بە بەردەوامی بچڕاوە.
بەشێكی دیكەش لەگەڕەكەكانی شاری سنە لەگەڵ ئەو كێشەیە بەرەوڕوون و هاوكاتیش ئەو كێشەیە زیندانی شاری سنەشی گرتۆتەوە.
هاووڵاتیانی شاری سنە بە بەردەوامی ئێعترازییان بەو پرسە دەربڕیوە بەڵام ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێران هیچ وڵامێكیان پێنەداونەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنەش لەگەڵ نەبوونی بەرق و كەمی ئاو بەرەڕوو بۆتەوە.