کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەبوونی خزمەتگوزاری لە تازاوای سەقز، دانیشوانەکەی وەزاڵە هێناوە

16:54 - 22 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: گەڕەکی تازاوای سەقز پازدە ساڵە، نە وەکوو گەڕەک و نە وەکوو گوند، هیچ چەشنە خزمەتگوزارییەکی بۆ ناکری ئەمەش دانیشتوانی ئەو گەڕەکەی تووشی سەرلێشێواوی کردووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، تازاوای سەقز لە دابەشکارییەکانی وڵات (تقسیمات کشوری)دا نە وەکوو گوند و نە وەکوو گەڕەکێكی شاری سەقز نەهاتۆتە ئەژمار و بەهۆی پێڕانەگەیشتن، کۆمەڵێک کێشە و گرفتی بەرفراوان بەرۆکی زیاتر لە هەزار دانیشتووی ئەو گەڕەکەی گرتۆتەوە.
پرێکی نیوکارە کە هەتا ئێستا بەربوونەوە چەندین ئۆتۆمبێلی لێ کەوتۆتەوە، قیرتاونەکردنی بەشێکی شەقامی سەرەکی، نەبۆنی ئاوەڕۆ، خڕبوونەوە پاشماوەی ئاژەڵان، کۆمەڵە کێشەیەکن کەلە باری شارسازییەوە بەرۆکی دانیشتوانی ئەو گەڕەکەی گرۆتەوە.
ناوەندەکانی رێژیمیش تەنیا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا سەردانیان دەکەن و بەڵێنیی چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەدەن، بەڵام پاش هەڵبژاردن هەموو ئەو بەڵێنییانە لەلایەن بەرپرسانەوە لە بیر دەکرێن.
هەنووکە زۆربەی پرۆژەکانی ئاوەدانیی شاری سەقز بە نیوچڵی ماونەتەوە.