![](/weney-mallperr/7558.jpg)
کوردستان میدیا: نەبوونی ناوەندی تایبەت بە کۆکردنەوە و دوورخستنەوەی زبڵ و خاشاک لە شار و گوندەکانی کوردستان، هەڕەشەیەکی مەترسیداری بۆسەر ژینگە و تەندروستیی هاووڵاتییان دروست کردووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان و بە تایبەت ئورمیە و دەوروبەری، گرفتی پیسبوونی ژینگە و کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکەکان بە شێوەیەکی ناتەندروست و نائوسوولی بەهۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رێژیمی ئێرانەوە رۆژی لە دوای رۆژ تەشەنە دەستێنێ.
خڕبوونەوە و زیادبوونی زبڵەکان لە شاری ئیلام، هەڕەشە لە تەندروستیی گشتیی هاووڵاتییان و ژینگەی ئەو ناوچەیە دەکات.
توێژەرێکی بواری ژینگەپارێزی لەم پێوەندییەدا رایگەیاندووە: لەسەدا ٨٠ی زبڵەکان و پاشماوەکان لە ئیلام بە شێوەی ناتەندروست کۆدەکرێنەوە.
پێشتریش لەم پێوەندییەدا کوردستان میدیا چەندین راپۆرتی لەبارەی کێشە و گرفتی زبڵ و پاشماوەکان لە مەهاباد و بۆکاندا بڵاو کردوەتەوە.
لەم بارەوە و بەپێی راپۆرتێکی پێوەندیدار، لە ١٣٦٠ گوندی پارێزگای سنه زبڵ و خاشاک بە شێوەیەکی ناتەندروست خڕ دەکرێنەوە و ئەمەش مەترسییەکی گەورەی بۆسەر ژینگەی کوردستان و تەندروستیی هاووڵاتییانی دروست کردووە.