کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەتەوە یەكگرتووەكان: ئێران سەرچاوەی سەرەكیی ناردنی چەك و تەقەمەنی بۆ وڵاتی یەمەنە

16:49 - 3 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەیەك لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رێژیمی ئێرانی بە ناردنی چەك و تەقەمەنی بۆ شیعەكانی یەمەن تاوانبار كرد.
هەواڵدەریی ئاناتولی بڵاوی كردەوە، رێژیمی ئێران بەناردنی چەك و تەقەمەنی بۆ شیعەكانی یەمەن بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەیان لەگەڵ ئەو حكوومەتە، سەرجەم رێككەوتنە نێودەڵەتییەكانی ژێر پێ‌ناوە.
كۆمیتەی بەدوادا چوون بە راستییەكان لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكراشی كردووە، بەم دوایانە كشتییەكی پڕ لە چەكوچۆڵ لە ئاوەكانی دەورووبەری یەمەن دەستی بەسەردا گیرا و سەرجەم ئەو چەك و تەقەمەنیانە لەلایەن ئێرانەوە رەوانەی ئەو وڵاتە كرابوو.
ئەو كەشتییە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكا و یەمەنەوە دەستی بەسەردا گیرابوو و رێژیمی ئێران هیچ پەرچەكردارێكی بەو هەواڵە نیشان نەدا.

كۆمیتەكە ئەوەشی خستبووە روو، ئەو چەك و چۆڵانە لە ٢كیلۆمیتری بەندەری لەنگە بارگیری كرابوون.
حكوومەتی یەمەن بەبەردەوامی رێژیمی ئێرانی بەپشتیوانی لەشیعەكانی ئەو وڵاتە و نانەوەی ئاژاوە تاوانبار كردووە و هەتا ئێستاش چەندین سیخوڕی سپای پاسداران لەو وڵاتە دەسبەسەر كراوە.