کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشخانەی شارستانی سەوڵاوا بەهۆی بێ‌ئیمكاناتی داخرا + وێنە

16:44 - 23 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: نەخۆشخانەی تازە دامەزراوەی شارستانی سەوڵاوا بە هۆی نەبوونی كەلوپولی پێویست و نەبوونی ئیمكاناتی پزیشكی داخرا.
نەخۆشخانەی ٣٢ تەختیی شارستانی سەوڵاوا سەرەڕای دواكەوتنی پڕۆژەكە نزیك بە تێپەڕ بوونی دوو مانگ لە كردنەوەی بەهۆی نەبوونی پزیشك و كەلوپەلی پزیشكی و جەراحی داخرا.
ئەو نەخۆشخانەیە رێكەوتی ٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٢ كرایەوە و لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی \'\'ئیرنا\'\' بڵاوی كردۆتەوە، لێپرسراوانی شارستانی سەوڵاوا ئەو كات بەڵێنیی ئەوەیان دا كە ئەو نەخۆشخانەیە لە رێكەوتی ٦ی پووشپەڕەوە دەست بەكار بكات و نەخۆشەكان دەتوانن سەردانی بكەن.
ئەو نەخۆشخانەیە لەكاتی دروست كردنیشیدا لەزۆر ئیمكاناتی وەكوو بەرق و ئاو بێبەری بوو و دواتر بەرپرسانی سەوڵاوا بەڵێنیی ئەوەیان دا كە چارەسەری دەكەن، بەڵام بەڵێنییەكانیان جێبەجێ‌ نەكرا.
هەر لەكاتی دروست كردنی ئەو نەخۆشخانەیەدا، هاووڵاتییانی شارستانی سەوڵاوا لەو باوەڕەدا بوون ئەو نەخۆشخانەیە تەنیا لە چوارچێوەی ناو دایە و زیاتر لە بنكەیەكی تەندروستی دەچێت.