کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەهۆی تەقینەوەی گاز بریندار بوو

16:21 - 22 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: لە ماوەی دە رۆژدا و بۆ دووەمین جار، تەقینەوەی گاز لە شاری مەهاباد قوربانی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆیی‌یەکان، دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی بانەمەڕ، لە ئەنجامی تەقینەوەی کەپسولی گاز لە شەقامی تاڵەقانیی مەهاباد، هاووڵاتییەکی کورد بە توندی بریندار بوو، کە بەو هۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئەو رووداوە لە دووکانی زێڕینگەریدا هاتۆتە ئاراوەو خاوەنی دووکانەکە بەهۆی قووڵی برین و سووتانی دەست و دەم وچاوی رەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کراوە.

هەروەها لە رووداوێکی دیکەی تەقینەوەی گاز کە حەفتەی رابردوو لە بینایەک لە (شەهرەکی کارمەندان)ی مەهاباد رووی دا دوو منداڵ کوژران و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەو پێوەندییەدا، شەوی یەکشەممە رێکەوتی ٢١ی مانگی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی بەهۆی تەقینەوەی گاز لە گوندی دزەی مەرگەوەڕی سەربە پارێزگای ئورمیە بەشیک لە بینای هاووڵاتییەک لە ئاگردا سووتا.

ئەو رووداوە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە، بەڵام بڕی ٢٠ میلۆن زیانی ماددی بەدواوە بووە.