![](/weney-mallperr/6014.jpg)
کوردستان میدیا: هێزەکانی ئیدارەی ئەماکینی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە چەندین گوندی سەربە رەبەت، ماڵی ژمارەیەک هاووڵاتییان پشکنیوە و یەکێک لەو هاووڵاتییانەشیان دەسبەسەر کردووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو هێزانە بە بیانووی هەبوونی چەکوچۆل و کەرەسەی قەدەغەکراو هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی \'\'گۆمان\'\'، \'\'نیسکاوێ\'\' و \'\'سێونێ\'\' و ماڵی ژمارەیەک هاووڵاتییان لەو گوندانەدا پشکنیوە.
لەو هێرشەی هێزەکانی ئیدارەی ئەماکیندا هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \'\'سەعید ئەحمەدی\'\' کوڕی \'\'مام عەلی\'\' خەڵکی گوندی \'\'سێونە\'\' دەسبەسەر کراوە.
دەوترێ هێزەکانی رێژیم بە بیانووی دۆزینەونەی چەکێک لە جۆری \'\'تاپڕ\'\' ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.