کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری دێولان دەسبەسەر کرا

22:43 - 16 گەلاوێژ 2713

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دێولان بەناوی \'\'عەلی خالیدیان\'\' لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.

کەمپەینی بەرگری لە زیندانیان سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردەوە, دوێنێ سێشەممە رێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \'\'عەلی خالیدیان\'\' خەڵکی شارستانی دێولان, لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە رانەگەیەنراوە، بەڵام سەرچاوەکانی هەواڵ هۆکاری دەسبەسەر کردنی \'\'عەلی خالیدیان\'\'یان تۆمەتی ئەمنیەتی راگەیاندووە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە سەرەتای مانگی گەلاوێژەوە هەتا ئەمڕۆ رێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی، ٢٧ کەس بە تۆمەت‌گەلی جۆراوجۆری \'\'ئەمنیەتی، چالاکیی سیاسی و چالاکی لەدژی نیزام\'\' دەسبەسەر کراون. ١٠ کەس لەو دەسبەسەر کراوانە کۆڵبەر بوون و لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنوور لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون.