کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری نۆدشە دەسبەسەر کرا

16:17 - 6 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە ناوچەی نۆدشە وێڕای لێدان و بێ‌حوورمەتی کردن بە کوڵبەران و هاوڵاتییانی کورد، دەستیان داوەتە زەوتی سامان و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٤ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە پاسگای \'\'قەڵا\'\'ی نۆدشە لە شوێنێک بە ناوی \'\'کەلو چنارەی بۆسەیان بۆ هاوڵاتییان داناوە و دەستیان بە سەر سامان و دارایی ئەو هاووڵاتییانەدا گرتووە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لە هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، سەرەڕای بێ حورمەتی بە هاووڵاتییانی کورد ماشینێکی جوری سایپایان وێڕای بارەکەی زەوت کردووە و هەروەها رەسووڵ رۆستەمی خاوەن ماشینەکەشیان دەسبەسەر کردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی سێ‌شەممە ٢٩ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزەکانی رێژیم لە رێگای بیەکەڕە ــ دزڵی سەربە شارستانی سەوڵاوا، بۆسەیان بۆ هاووڵاتییان داناوە و لەو بۆسەیەدا ١٢ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندەکانی \'\'شارانی\'\' و \'\'دزڵی\'\' زەوت کران.
هەروەها لە هێرشی هێزەکانی رێژیمی ئێران بۆ سەر کۆڵبەرانی کوردی ناوچەی نەوسوود لە رێکەوتی ٢٥ و ٢٦ی رێبەندانی ئەمساڵدا، ١٠ بارهەڵگری کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێران زەوت کراوە.
هاووڵاتییەکی ئەو ناوچەیە بە \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هێزەکانی سەر سنووری رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەو کۆڵبەرانەیان راگەیاندووە کە دەبێ لەمەڕ وەرگرتنەوەی هەرکام لەو بارهەڵگرانه، ٢ میلیۆن تمەن جەریمە بدەن\'\'.