كوردستان میدیا: راوچێكی شاری پیرانشار بەدەستی هاوڕێیەكی خۆی تەقەی لێكرا و گیانی لەدەست دا.
سایتی اروم نیوز بڵاوی كردەوە، رێكەوتی ٥ی گەلاوێژ سێ راوچی لەشاری پیرانشار بەمەبەستی راو كردنی باڵەندە چوونەتە بەرزاییەكانی شاری پیرانشار و لەئەنجامدا یەكێكیان بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستە روو، كاتێك كە ئەو سێ كەس ویستوویانە لە باڵەندەكان نزیك ببنەوە و تەقەیان لێ بكەن، بە هەڵە گولـلە بەر یەكێكیان كەوتووە و گیانی لەدەست داوە.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە شوناسی ئەو كەسەی كە كوژراوە نەزانراوە.
ئەو دوو كەسەی دیكە لەلایەن هێزەكانی رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و لەژێر لێكۆلینەوە دان.