کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٩ هاووڵاتیی عەرەب بەهۆی گۆڕینی مەزهەب لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران

20:24 - 15 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: هێزەکانی رێژیمی ئێران ٩ هاووڵاتیی عەرەبی خەڵکی ئەهوازیان بەهۆی گۆڕینی مەزهەب دەسبەسەر کرد.
هەواڵدەریی ‌هێرانا بڵاوی کردەوە، ٩ هاووڵاتیی عەرەبی خەڵکی ئەهواز سەربە ناوچەی قەلعە چنعان بە هۆی گۆڕینی مەزهەبەکەیان لە شیعە بۆ سوننە، لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کران.
ناوی ئەو ٩ هاووڵاتییە عەرەبە دەسبەسەرکراوە بریتین لە:


عەبدوڵڵا مەحیی ئەحمەد تەمەن ٣٠ ساڵ، سەید خەلیل کوڕی سەید ئیبراهیم تاهیری تەمەن ٣٢ ساڵ، حەمید کوڕی هادی تەمەن ٢٧ ساڵ، عەلی هادی موعەللی تەمەن ٢٦ ساڵ، جاسم محەممەد عیسا تەمەن ٢٨ ساڵ، جەماڵ عەبدولخزر تەمەن ٣٠ ساڵ، سەید ئەمین کوڕی سەید عەبدوڵڵا تەمەن ٢٦ ساڵ، فواد سەلامات و عەبدولڕەحیم سەلامات.
هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم ئیسلامیی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی فەرهەنگی و ئایینیی عەرەبی ئەهوازیان لەو شارە دەسبەسەر کردووە.