کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٧٧ هاووڵاتی بەهۆی گازگرتوویی لە پارێزگاکانی کوردستان گیانیان لە دەست داوە

17:35 - 4 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لە هەر چوار پارێزگای کرماشان، سنە، ئورمیە و ئیلام، ٧٧ هاووڵاتی بەهۆی هەڵمژینی گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆن گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە پارێزگای کرماشان ٢٦ کەس، پارێزگای سنە ٢٢ کەس، پارێزگای ئورمیە ٢٦ کەس و لە پارێزگای ئیلام ٣ کەس بەهۆی گازگرتوویییەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی پزیشکیی یاسایی رێژیمی ئێران، ٤٩ کەس لەو هاووڵاتییانە کە بەهۆی هەڵمژینی گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆن لە هەرچوار پارێزگای کوردستان ئێران گیانیان لە دەست داوە، پیاو بوون و ٢٨ کەسی دیکەش لە رەگەزی ژن بوون.

لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی ١٥ هاووڵاتی بەهۆی گازگرتوویییەوە گیانیان لە دەست داوە کە زیاترین ئاماری قوربانییان گازگرتوویی لەو مانگەدا رووی داوە.

ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی گازی مۆنۆئۆکسیدی کەربۆن گیانی ٨٢٨ کەسی لە ئێراندا ستاندووە کە ٥٨٨ کەسیان لە رەگەزی پیاو و ٢٤٠ کەسی دیکەش ژن بوون.