كوردستان میدیا: ٢٠ هێكتار لە زەوی و زاری دەورووبەری ئاوایی قوڵقوڵەی مەریوان بە هۆی ئاگر كەوتنەوە سووتا.
ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بڵاوی كردەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێكەوتی٢٩ی گەلاوێژ زەوی و زاری دەورووبەریی ئاوایی قوڵقوڵە هەڵكەوتوو لە سی كیلۆمیتری شاری مەریوان ئاوری تێپەردرا و لە ئەنجامدا خەسارێكی بەرچاو بەناوچەكە گەیشت.
ئەو ئاورە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و ژمارەیەك هاووڵاتیی شاری مەریوان كونترۆڵ كراوە و بەپێی دوایین زانیارییەكان ژمارەیەكی بەرچاو لە دارستانەكانی ئەو ناوچەیە لەئاگردا سووتان.
دوایین حاڵەتی ئاگردانی دارستانەكان دەگەڕێتەوە بۆ رێكەوتی١٢ی گەلاوێژ و تێیدا دارستان و لێرەوارەكانی ئاوایی چنارەی مەریوان لەئاگردا سووتان.
لەبەشێكی بەرچاو لەو ئاگركەوتنەوانەدا خەڵكی مەدەنیی و ئەندامانی سەوزی چیای مەریوانن كە بە هانای سروشتی كوردستانەوە دەچن و ناوەندە پێوەندیدارەكانی رێژیمی ئێران بۆ ئەو مەبەستە هیچ هەوڵێك نادەن.