کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرش بۆ سەر كۆڵبەرانی كورد كوژران و بریندار بوونی هێزەكانی سپای پاسدارانی لە ناوچەی سەلاس لێكەوتەوە

14:43 - 17 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: لە ناوچەی سەلاس هێرش كراوەتە سەر كۆڵبەرانی كورد و تێكهەڵچوون هاتۆتە ئاراوە و لە ئەنجامدا دوو كەس لە هێزەكانی سپای پاسداران كوژران،یان بریندار بوون.



بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كاتژمێر ٥ ی سەر لەبەیانیی رۆژی شەممە رێكەوتی ١٦ی خەرمانان، تێكهەڵچوون لە نێوان كۆڵبەران و هێزەكانی سپا و پاسگای \'\'شێخ سڵە\'\' لە ناوچەی سەلاس هاتۆتە ئاراوە و هێزەكانی سەربە رێژیم ویستوویانە دەست بەسەر كەلوپەلی ئەو كۆڵبەرانەدا بگرن.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا تێكهەڵچوون لە نێوان كۆڵبەران و هێزەكانی رێژیمدا هاتۆتە ئاراوە و چەکدارەکان دەستیان بە تەقە کردووە و \'\'رەزا قوربانی\'\' تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵكی باكووری ئێران كە یەكێك لە چەكدراەكانی رێژیم بووە كوژراوە و ئەندامێكی دیكەی سپای پاسدارانیش بە توندی بریندار بووە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری کوژران و بریندار بوونی ئەو دوو کەسە بۆ ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\' روون نەبۆتەوە.

هێزەكانی سپای پاسداران دەستیان بەسەر سەرجەم كەلوپەلی ئەو كۆڵبەرانەدا گرتووە.