کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری سەقز هاووڵاتییەكی كوردیان دەستبەسەر كرد

15:47 - 10 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: هاووڵاتییەكی كورد بە هۆیەكی نادیارەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانی رێژیمی ئێران لە شاری سەقز دەستبەسەر كرا.


لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاوی كردۆتەوە، \'\'رامین رەزایی\'\' كوڕی \'\'عەلی\'\' و تەمەن ٤١ ساڵ، دوای دەستبەسەر كرانی لەلایەن هێز ئیتلاعاتییەكانی رێژیمی ئێرانەوە رەوانەی شوێنێكی نادیار كراوە.
ئەو هاووڵاتییە كوردە ماوەی حەفتەیەك لەمەوبەر دەستبەسەر كراوە و هۆكاری گرتنەكەشی دیار نییە.
هێزە ئەمنیەتییەكان هاوكات لەگەڵ دەستبەسەر كردنی رامین، دەستیشیان بەسەر كەلوپەلی شەخسیی ئەو هاووڵاتییە سەقزییەدا گرتووە.
بەپێی ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی \'\'كوردستان میدیا\'\'، لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی١٣٩٢ی هەتاوییەوە هەتا ١٠ی مانگی خەرمانان، ٣٦ هاووڵاتیی كورد لە شوێنە جیاجیاكانی كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتی ـــ ئینتزامییەكانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.

ئەو ئامارە بە پشت بەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ماڵپەڕی \'\'كوردستان میدیا\'\' بڵاو كراوەتەوە و دەكرێ‌ ئاماری راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.