کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەشت چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی پاوە، بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کران

16:49 - 28 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی رێژیم بە تۆمەتی بەشداری لە فستیڤاڵی فەرهەنگیی هەورامان ــ ماچۆ، هەشت چالاکی فەرهەنگیی ئەو شارەی بانگهێشت کرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئێستا ٨ چالاکی فەرهەنگیی شاری پاوە کەلە پێنجەمین فستیڤاڵی ساڵانەی هەورامان ــ ماچۆ، کەلە کۆتایییەکانی مانگی خاکەلێوە لە \'\'زەردەهاڵ\'\'ی ناحیەی بیارە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، پاش گەڕانەوە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگهێشت کران.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: ئەو چالاکانە بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیان و لەسەر بانگهێشتی لیژنەی باڵای پێنجەمین فستیڤاڵی ماچۆ، بەشدارییان لەو فستیڤاڵەدا کردبوو کە بەو تۆمەتەوە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگهێشت و بە وردی لێپێچینەوەیان لێ کراوە.

ناوی ئەو چالاکە فەرهەنگییانە \'\'هادی سپەنجی، موختار هیدایەتی، جهانگیر مەحموود وەیسی، جەماڵ جەباری، نیعمەت رەحمانی، یاسر خالیدی زاد، محەممەد رەشید ئەمینی و نەرمین گیوەچی\'\' راگەیەنراوە.

8498.jpg
بە ریز لە راستەوە: موختار هیدایەتی، نەرمین گیوەچی، هادی سپەنجی، جەماڵ جەباری


8497.jpg
بە ریز لە راستەوە: جەهانگیر مەحموود وەیسی، نیعمەت رەحمانی، محەممەد رەشید ئەمینی، یاسر خالیدی زاد