کوردستان میدیا: دەوڵەتی ئیسڕائیل گەڵاڵەیەکی ٥ ماددەیی بۆ دەرکردنی کۆماری ئیسلامی لە سوریە پێشکەشی لێپرسراوانی ئامریکایی کرد.
ڕاگەیەنەکانی ئیسڕائیل بڵاویان کردەوە، وەزیری زانیارییەکانی ئیسڕائیل، ییسرائێل کاتێز، ڕۆژی ٥شەممە ڕێکەوتی ٧ی بانەمەڕ لە سەفەرێکدا بۆ ئامریکا و لە چاوپێکەوتن لەگەڵ لێپرسراوانی دەوڵەتی و کۆنگرەی ئامریکادا خوازیاری ڕێککەوتن لە نێوان ئورشەلیم و واشەنگتۆن بوون لەمەڕ جێبەجێکردنی ئەم گەڵاڵە ٥ ماددەییە.
بەشێک لە ماددەکانی ئەم گەڵاڵەی ئیسڕائیل بریتین لە دانانی تەحریم و گەمارۆی نوێ لەدژی تاران و ڕاوەستاندنی پشتیوانییە ماڵی و سەربازییەکانی تاران لە حیزبوڵای لوبنان.
سەرلەبەیانی ڕۆژی ٥شەممە هێزە هەواییەکانی ئیسڕائیل لە هێرشێکی کوت و پڕدا كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی چەک و چۆڵی حیزبوڵایان لە نیزیک فڕۆکەخانەی دیمەشق کردە ئامانج کە له لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.
بەپێی زانیارییەکان ڕێژیمی سووریە هه‌ر هەمان بنكه‌ی سه‌ربازیی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی شیمیایی له پارێزگانی ئیدلب به‌كارهێنابوو کە بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی سڤیل بوونە قوربانی.
هەر لەمبارەوە وەزیری زانیاریی ئیسڕائیل بە ڕادیۆ ئەرتەشی ئیسرائیلی گوتووە: ئەم چالاکییە سەربازییە بۆ پێش‌گرتن لە قاچاغی چەکوچۆڵی ئێران بۆ حیزبوڵڵا بووە و ئێمە چیدیکە ئیزن نادەین کۆماری ئیسلامی لەم ناوچەدا تەڕاتێن بکات.
له ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سووریهوە، پاسدار و بەسیجییەکانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی کە بەیەکێک لە سەرەکیترین لایەنە تێرۆریستییەکانی ناوچە دەناسرێن، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و حاشاهه‌ڵنه‌گه‌ر شان به شانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، دژ به به‌رهه‌ڵستكارانی ڕێژیمی به‌عسی سووریه و هێزە هاوپەیمانەکانی دژبەری داعش و ئەسەد، شه‌ڕیان كردووه و تا ئێستا چەندین هەزار کەسیان کوژراون و بریندار بوون.