کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵبژاردنی یەکیەتیەکانی ئەسناف لە سەقز/ تێکەڵ کرانی ١٠ یەکیەتی چالاک لەو هەڵبژاردنانەدا

21:44 - 28 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: هەڵبژاردنی یەکیەتیەکانی ئەسناف لە سەقز لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە چەند مانگ پێش ئێستا مەجلیسی رێژیم لە بڕیارێکدا ژمارەی یەکیەتییەکانی ئەسنافی لە ٢٦ یەکیەتی بۆ ١٦ یەکیەتی کەم کردەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، هەڵبژاردنی یەکیەتییەکانی ئەسنافی شاری سەقز لە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوە دەستی پێ کردووە و بڕیار وایه دوایین رۆژی ئەو مانگە کۆتایی پێ بێت، تێیدا نوێنەرانی نزیک بە ١٠٥٠٠ واحیدی سنفی کە \'\'پەروانەی کەسب\'\'یان هەیە هەڵدەبژێردرێن.
ئەو بڕیارەی مەجلیسی رێژیمی ئێران هۆکاری کەم بوونەوەی ژمارەی یەکیەتی و ئەنجومەنە سنفیەکان لە شاری سەقز دایە و هەنووکە لەو شارەدا تەنیا ١٦ یەکیەتیی سنفی لە هەڵبژاردنەکاندا دەتوانن بەشداری بکەن.
پەسندکرانی گەڵاڵەی ناوبراو تێکەڵکران و کەم بوونەوەی رێژەی ئەنجومەن و رێکراوەکانی ئەسنافی لێ کەوتووەتەوە و چالاکیی ئەو ئەسنافەی چوارچێوەدار کردووە.