کوردستان میدیا: قەیرانی ئاو و وشکەساڵی له ئێراندا، بەرهەمهێنانی کارەبای تووشی کێشه کردووه.
بەپێی هەوڵه بڵاوکراوەکان له هەواڵدەریی ئیسنا، بارودۆخی ئاوی ئێران له ساڵی داهاتوودا نالەبار وەسف کراوە، هەتا ڕادەیەک کە ئەمساڵ وەکوو وشکترین ساڵ لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ناودێر کراوە.
لەم پێوەندییهدا شاهین پاکڕۆح، جێگری شیرکەتی ئەندازیاری ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای سنە وتوویەتی: ئەمساڵیش ٣٠٠ شار وەکوو ساڵی ڕابردوو تووشی قەیرانی ئاو دەبن و بەپێی کەمبوونەوەی بارینی باران و بەفر بارودۆخێکی ئەستەممان دەبێ و له هەموو بیاڤه ئاوییەکاندا دەکەوینه بارودۆخێکەوە کە لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا بێوێنە بووه.
بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، ساڵی ڕابردوو ٩٣٠٠ مگاوات کارەبای ئاویی بەرهەم هێنراوه که ئەم ئامارە له باشترین حاڵەتی خۆیدا بۆ ئەمساڵ، ٦٠٠٠ مگاواته که ئاماژه به دابەزینی بەرچاوی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکات.
به وتەی بەرپرسانی بواری کارەبای ئێران، لە ساڵی ٩٦دا ، ٧ لەسەدی بەکارهێنانی کارەبا زیادی کردووە و ئەگەری هەیە کە ئەم ڕێژەیە بۆ ساڵی ٩٧ بگاته ٨ لەسەد.
لە لایەکی تریشەوە، محەممەد حوسێن محەممەدی، بەرپرسی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای سنه، باسی زیادبوونەوەی ٤ لەسەدیی ڕێژەی بەکارهێنانی ئاو له ساڵی ڕابردوودا دەکات.
به سەرنجدان به پرۆسەی وشکەساڵی و سنوورداربوونی سەرچاوە ئاوییەکان و هەروەها سەرنجدان به کەمبوونەوەی داهاتی ئاوی پاڵێوکراو و زیادبوونەوەی حەشیمەتی شارەکان و ههروەها گەشەی ڕێژەی بەکارهێنانی ئاو، لەگەڵ کەمبوونەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی کارەبا و له کۆتاییشدا پشکبەندیی ئاو له شارەکانی ئێراندا بەرەوڕووین.