کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرگرتنی پارەی زۆرەملێ لە قوتابییانی گوندی تەوریوەر

19:19 - 22 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: بەرپرسانی قوتابخانەی سەرەتایی گوندی تەوریوەر سەربە شارستانی سنە، پارە نایاسایی لە قوتابییان وەردەگرن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا؛ بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەی \'\'مامۆستا قانیع\'\' لە گوندی تەوریوەر سەر بە شاری سنە، پارە لە قوتابییان وەردەگرن.
هاووڵاتییانییەکی دانیشتووی گوندی تەوریوەر بە هەواڵنێری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: بەرپرسانی قوتابخانەی سەرەتایی مامۆستا قانیع به قوتابییانیان راگەیاندووە کە هەر کامیان بە بڕی ٥٠ هەزار تمەن بەو قوتابخانەیە بدەن.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی: بەرپرسانی ئەو قوتابخانەیە لەو بنەماڵانەش کە منداڵاکانیان دەرس ناخوێنن، یان قوتابییان نییە، بڕی ١٠ هەزار تمەنیان لێ ئەستاندوون.
بەرپرسانی رێژیم بۆ دابینکردنی پێداویستیی قوتابخانەکان و کڕینی کامپیوتێر ئەو بڕە پارەیان لە خەڵکی ئەو گوندە ئەستاندووە.
پێڕانەگەیشتن بە دۆخی قوتابخانەکانی گوندەکانی کوردستان بۆتە هۆی ئەوە کە زۆربەی قوتابخانەکانی قۆناخە جیاوازەکانی خوێندن لە ناونووسیی قوتابییان خۆ ببوێرن.