کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری دەرەوەی لوبنان: رێژیمی ئێران، دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی لوبنان دەکات

20:47 - 22 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: وەزیری دەرەوەی لوبنان لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە کە رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت وڵاتی لوبنان دەستێوەردان دەکات.
هەواڵدەریی ئەلنەشرە بڵاوی کردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی لوبنان لە کۆنفڕانسی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی وتوویەتی: رێژیمی ئێران بەشێوەیەکی بەربڵاو و هەمەلایەنە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتی لوبنان دەکات.
ئەو وەزیرە وتوویەتی: رێژیمی ئێران زیاتر لە سێ دەیەیە کەلە کاروباری نیوخۆی وڵاتانی ناوچە دەسوەردان دەکات.
ناوبراو دەستێوەردانی رێژیمی ئێران لە کاروباری وڵاتانی ناوچەکەی بۆ بەرەوڕوبوونەوەی رێژیمی ئێران لەگەڵ تەنگەژەگەلێکی گەورە گڕاندووەتەوە و رێژیمی ئێران بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو تەنگەژانە، گوشار و ئاژاوەکان لە نێوخۆی وڵاتاندا هەتا ئاستی شۆڕشێک پەرە پێ دەدات.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەردەوام لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە بە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتەکانیان تاوانبار کراوە.
لەم پێوەندییەدا سەردۆزگەری بەحرەین لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاندبوو: بکەرانی تەقینەوەکانی شاری مەننامە پایتەختی وڵاتی بەحرەین کە کوژرانی سێ لێپرسراوی نیزامیی لێکەوتەوە لە لوبنان، عێراق و ئێران راهێنانیان بۆ کرابوو.