![](/weney-mallperr/6163.jpg)
کوردستان میدیا: جان برێد وەزیری دەرەوەی کانادا، لە رۆژنامەیەکی وڵاتەکەیدا، باسی لە بارودۆخی ئێرانی کردووە و رایگەیاندووە، جیهان چاوەڕیی ئاڵوگۆڕ لە ئێران دایە.
رۆژنامەی \'\'گلووب ئەندمەیل\'\' لە زاری \'\'جان بێرن\'\' وەزیری کاروباری دەرەوەی کانادا بڵاوی کردەوە، رێژیمی ئێران بە هێنانە سەر کاری رووحانی دەرفەتێکی دیکەی بە خۆی داوە و هەنووکەش رێبەری ئەو رێژیمە دەبێ بڕیاری بەردەوام بوون لەسەر هەڵوێستەکانی بدات، یان رێچکەیەکی دیکە بگرێتە بەر، کە ئەویش وەلا نانی ترس و دڵەڕاوکێی سەر خەڵکە و دەست بەردار بوون لە زوڵم و چەوسانەوەی خەڵکی ئێرانە.
وەزیری دەرەوەی کانادا رەخنەی توندی لە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا گرت وتی: سەرکۆماری لە ئێراندا هیچ رۆڵێکی نییە و بووەتە مۆرەی دەستی کەسانێکی وەکوو خامنەیی.
جان بێرد رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هاریکاریی رێژیمی سووریە لەمەڕ سەرکوتی ئازادیخوازان، تاوانبار کرد و رایگەیاند: رێژیمی ئێران بە شێوەی ئاشکرا و بە بێدوردونگی یارمەتیی هێزە توندڕەو و ئیسلامییەکانی سووریە دەدات و بە شانازیییەوە باس لەو یارمەتیییانەش دەکات.
وەزیری دەرەوەی کانادا وتیشی: دەوڵەتی رێژیمی ئێران پێویستە بۆ دانووستانی راستەقینە لەگەڵ گرووپی ٥+١ (ئەمریکا، بریتانیا، فەڕانسە، رووسیە، چین و ئاڵمان) ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی دروست بکات و بەتەواوەتی هاوکاریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی بکات.
جان برێد پەڕژایە سەر ئەوەش کە رێژیمی ئێران پێویستە لە هاوکاری کردنی گرووپەکانی مەرگ، کاولکار و وێرانگەر و قەیران خولقێن دەست رابگرێت.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کانادا راشیگەیاند: کانادا و باقی وڵاتانی جیهان، چاوەڕیی ئاڵوگۆڕ لە ئێران دان و پێویستە ئێران دەست لە دروشم دان هەڵبگرێت.