![](/weney-mallperr/5339.jpg)
كوردستان میدیا: وەشانی سەرجەم كاناڵە ئاسمانییەكانی رێژیمی ئێران لەماهوارەی ئینتێلسات قەدەغە كرا.
بەشی پێوەندییەكانی ماهوارەی ئینتێلساتی ئورووپا وەشانی كاناڵە ئاسمانییەكانی ئێرانی بۆ وێنە پرێس تیڤی و هیسپان و ژمارەیەك كاناڵی دیكەی راگرتووە.
وەشانی كاناڵی ئینگلیزی زمانی پرێس تیڤی لەماهوارەكانی هاتبێرد، یووتل سات و ئینتێل سات راگیراوە و كاناڵی ئیسپانیایی زمانی هیسپان و ئەلعالمیش لەماهوارەكانی یووتلسات راگیراوە.
لەلایەكی دیكەوە كاناڵی ئای فیلم كە تەنیا فیلمە ئێرانییەكان بڵاو دەكاتەوە و هەروەها شەبەكەی كەوسەریش وەشانیان لەچەند ماهوارەی دیكە راگیراوە.
لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٢وە كاناڵەكانی سەر بە رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەژێر زەخت و گوشارەكانی دەوڵەتانی ئورووپایی ماوە بە ماوە وەشانیان لە ماهوارە رۆژئاواییەكان رادەگیرێت.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە راگرتنی وەشانی كاناڵە ئاسمانییەكانی ناڕەزایەتیی دەربڕیوە.