![](/weney-mallperr/3564.jpg)
کوردستان میدیا: رێژیمی ئێران بە زیاد کردنی هێزە نیزامییەکان لە شاری \'\'شنۆ\'\' ئەو شارەی میلیتاریزە کردووە و هاوکات بە ناردنی شەپۆلی پارازیت بۆسەر کەناڵە کوردییەکان پێس بە پەخشی ئەو کاناڵانە دەگرێت.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٩ی رەزبەری ئەمساڵ، رێژیمی ئێران بە زیاد کردنی پارازیت، تەشویشی خستووەتە سەر کەناڵە ماهوارەییەکان بەتایبەتی کەناڵە کوردییەکان و پێش بە بڵاوکردنەوەیان لە شاری شنۆ، دەگرێت.
بە پێی زانیارییەکان، بەهۆی زیاد کردنی پارازیت لە شاری شنۆ، لە بار چوونی منداڵ بە بەراورد لەگەڵ پێشتر زیادی کردووە.
زیاد کردنی پارازیت لە شاری شنۆ لە کاتێک دایە کە ئەو شارە بە شێوەیەکی بەرچاو لەلایەن هێزە نیزامی ــ ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێرانەوە، میلیتاریزە کراوە و دانیشتوانی ئەو شارە لە ژێر چاوەدێریی هێزەکانی رێژیم دان.